دایکی کادرێکی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی سەرماوەز، ئاگادار کراینەوە دایە حەلیمە نەجەفی  فیرووزی، دایکی ھاوڕێ سامان ریشەساحێب ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە و خوشکی ھاوڕێی گیانبەختکردوو حسێن نەجەفی، بە ھۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

دایە حەلیمەش وەک زۆربەی دایکانی شۆڕشگێڕی کوردستان پاش لە دەستدانی برایەکی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا ڕۆڵەکانی بۆ درێژەدان بە ڕێبازی بە ئەمەکی شەهید حسێن و هەزاران گیانبەختکردووی کۆمەڵە پەردەردە کرد و تا کاتی مەرگی نابەوەختیشی دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی کوردستان مایەوە.

هەر لێرەوە بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی نەجەفی و ڕیشەساحێب و بە تایبەت هاوڕێ و هاسەنگەرمان کاک سامان ڕیشە ساحێب دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.



PM:07:16:09/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌