دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: سکرتارییەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سەر دەستبەسەر کردنی دوو پێشمەرگەی خۆی کە نزیک بە مانگێک لەمەوبەر لە کاتی چوونیان لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر به‌ هه‌ڵه‌ بە بازنەیەکی هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکووکدا تێدەپەڕن و لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بە بێ هیچ پاساوێک دەستبەسەر دەکرێن ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە سەبارەت بە دەست بە سەر بوونی دوو پێشمەرگەمان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە!

ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی ڕێکەوتی ١٧ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کاتی چوونیان لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر به‌ هه‌ڵه‌ بە بازنەیەکی هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکووکدا تێدەپەڕن و لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر دەکرێن.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ هەر لە یەکەم ساتەکانی ئەم ڕووداوەوە لە ڕێگەی دام و دەزگاکانی پێوه‌ندیدارله‌ کوردستانی باشور لە هەوڵی ئازاد کردنی ئەم پێشمەرگانەی دایە. جێی ئاماژەیە کە ئەو پێشمەرگانە هیچ یاسایەکی هەرێمی کوردستان و یا خود هیچ یاسایەکی عێراقیان پێشێل نەکردووە و هیچ پاساوێکیش بۆ دەستگیرییان نییە و دەبێت ئازاد بکرێن. ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی خۆمان بۆ رزگار بوونی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٩/١٢/٢٠١٧


PM:11:18:10/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 950 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌