٩ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردنی ڕامین حسێن‌پەناهی تێپەڕ دەبێت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، ٩ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردنی ڕامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی کورد تێدەپەڕێ و تا ئێستا ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئامادە نەبوون گوێ لە داخوازییەکانی ناوبراو بگرن.

ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە لە ڕێکەوتی 14ی سەرماوەزی ئەمساڵەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە بێ چارەنووسی و نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە  مانی لە خواردن گرتووە و تا ئێستاش لە مانگرتنەکەی بەردەوامە.

ڕامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی کورد ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە برینداری لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە گەڕەکی شاڵمانی شاری سنە دەستبەسەر و تا ئێستا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان ڕاگیراوە.


PM:01:09:13/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌