کۆماری ئیسلامی هەوڵی لەکار خستنی فیلتەرشکەنەکان ئەدات

وەزیری پەیوەندییەکان و تەلنۆلۆژیای پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند کە بە پێی پەسەندکراوی ئەنجومەنی باڵای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەزای مەجازی (ئەنتەرنێت) لەهەوڵی ئەوەدان کە فیلتەرشکەنەکان لە کار بخەن و کار کردن بە فیلتەر شکەن سنووردار بکەنەوە.

محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی رایگەیاند کە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی فیلتەرشکەنەکان یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامی.

ئەم وتانەی وەزیری پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدایە کە لە سەرەتای مانی گوڵانەوە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، تێلگرامی فیلتەر کردوە، بەڵام سەرەڕای فیلتەرکردنی تێلگرام، خەڵک بە فیلتەر شکەن (ئانتی فیلتەر) هەر خەریکی کارکردنن بە تێلگرام. لە هەمانکاتدا بە هیچ شێوەیەک ویستی بەکار هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانی وەک سروش لای خەڵک بوونی نییە.

فیلتەر کردنی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەستانەوەیە دژ بە ئیرادەی ئازاد و ئازادی رادەربڕین. کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت بە فیلتەر کردنی ئەنتەرنێت بەر بە دەست پێڕا گەیشتنی ئازادانەی خەڵک بە ئەنتەرنێت بگرێت.


PM:05:03:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌