51 لەسەدی،ئیعدامەکانی جیهان،لەئێران جێبەجێ ئەکرێت

بەپێی هەواڵەکان،لەڕۆژی شەممە 9ی پووشپەڕی 1397ی هەتاویی تا ڕۆژی هەینی 15ی پووشپەڕ،لانیکەم 9 زیندانی مەحکووم بە ئیعدام،لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا،حوکمی ئیعدامەکانیان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،لەحەوتووی ڕابردوودا،لەشارەکانی ڕەشت،سەروان،زاهیدان و تەوریز،یەک زیندانی ،لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دوو زیندانی و لەزیندانی ناوەندیی شاری ورمێ،سێ زیندانی،ئیعدام کراون.

جێگای ئاماژەیە یەکێک لەزیندانیانی ئیعدام کراو لەزیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ژن بووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی،لەڕاپۆرتێکدا،ڕایگەیاندووە:51 لەسەدی ،حوکمی ئیعدامەکان، کەلەساڵی پێشوودا و لەئاستی جیهاندا،تۆمار کراون،جگە لەوڵاتی چین،لەئێران جێبەجێ کراون.

ئەم بابەتە لەئاستی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی ئێراندا،نارەزایەتی زۆری لێ کەوتووەتەوە،بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،هێشتا سیاسەتی،ئیعدامی بەربڵاوی،رەخنەگران و دژبەرانی ڕژیمی ئیسلامی درێژە پێ ئەدات.


PM:01:48:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌