دانانی گوڵی سوور لەشوێنی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شاری سنە

ئەمڕۆ هەینی 22ی پووشپەڕی 97ی هەتاویی،کۆمەڵێک لەخەڵک و چالاکانی مەدەنی شاری سنە،بۆ ڕێزگرتن لەقوربانیانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی شاری سنە،بۆ هاودەری لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان،لەشوێنی ڕووداوەکە،گوڵی سووریان دانا.
جێگای ئاماژەیە،شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە بلواری دكتور حسەینی شاری سنە، پێکدادانێکی قورس لە نێوان تانکەرێکی نەوتهەڵگر و ئوتوبوسێک هاتەئاراوە،بەپێی دوایین هەواڵەکان لەم ڕووداوەدام 27 کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسیش بەتوندی بریندار بوون.تەرمی هەندێک لەقوربانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە و بەخاک سپێردراون. 

AM:11:54:13/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌