تەرمی مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کورد دۆزرایەوە

دوای نزیک بە ١٠ ڕۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی خوێندکار و چالاکێکی مەدەنی کورد، بەناوی "مریەم فەرەجی" تەمەن ٣٣ ساڵ، سەرەنجام رۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ تەرمی سووتاوی ئەم خوێندکار و چالاکە مەدەنییە کوردە دۆزرایەوە.

مریەم فەرەجی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێل زەهاو بوو کە کە ماستەری کارگێڕی نێونەتەوەیی دەخوێند و مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو بە بۆنەی بەشداری کردنی لەخۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا دەستبەسەر کراو بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە زیندانی ئێوین دەستبەسەر بوو. دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا. دواتر ئەم خوێندکارە کوردەی نیشتەجێی کەرەج بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ قەدەغەبوون لەوەی کە بچێتە دەرەوەی ئێران، سزا درا. هەر لەم پەیوەندەدا محەممەد حسێن ئاغاسی پارێزەری ناوبراو بەبۆنەی ئەوەی کە،باسی لەئەگەری کوشتنی ئەو کردبوو لە زیندان کەوتبووە بەر هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم.

لەسەردەمی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٣٩٦دا لانیکەم ٣٧٠٠ کەس دەستگیر کران و زیاتر لە ٢٢ کەس لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجە و بە شێوەی جیاواز کوژران.



AM:10:32:15/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌