دەیان کۆڵبەر لە نۆدشە دەستبەسەر کران

بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری گوندەکانی زاوەر و کێمنەی نۆدشە بۆسەیان بۆ کۆڵبەر و کاسبکارەکانی سەر سنوور داناوە و ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەر و کاسبکارەکانیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ڕژیم دەستیان کردوە بە ئەزیەت و ئازاری کۆڵبەرەکان و دەستیان بە سەر بارەکانیشیاندا گرتووە.

AM:09:20:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌