« نامەیەك بۆ دایكم »

ن: تەسلیمە نەسرین

لە ئینگلیزییەوە: هووشیار مەحموودی

(بۆ هەموو ئەو دایکانەی لە چەند ساڵی رابردوودا رۆڵەکانیان لە پێناوی ئازادی و سوسیالیزمدا گیانیان بەخت کرد؛ بە ناوی زیندانیانی سیاسییەوە بۆ دایکیان).

حاڵ-وئەحواڵت چۆنە

رۆژانێكی زۆر، هەزاران رۆژە نەمدیوی دایە،

هەزاران رۆژە گوێم لە دەنگت نەبووە،

هەزاران رۆژە لاواندنەوەتم هەست پێنەكردوە.

تۆ لێرە بوویت، بەڵام كەس نەیزانی لێرە بوویت.

لەكاتێكدا گەر بتویستایە لێرە بێت بۆ ئەو ماوەیەش كە من هەم

تۆ وەك ساحیرەیەك هەستت بە پێویستییەكانم دەكرد

كاتێك كە برسیم دەبوو. كاتێك كە تینوو دەبوو،

كاتێك كە دەمەویست كایەك بكەم، كاتێك دڵم دەكرایەوە، كاتێك دەبەسترا،

تۆ دەتزانی بەرلەوەی خۆم بزانم.

تۆ هەموو ئاواتەكانی من دەهێنایە دی

تۆ لەپشت سێبەرەكانەوە ماویتەوە.

بە لابردنی تۆ لەپێش چاوی خۆم، لە مێشكی خۆم، من هەموو حەزەكانم هەڵگرتوە بۆ خۆم.

كەس هیچت ناداتێ‌، كەس خۆشی ناوێی، كەس تەنانەت منیش.

من ناتوانم وەك مرۆڤت بچوێنم

لەكوێ، تۆ لەكوێ‌ بووی بە مرۆڤ؟

تۆ كۆیلەیەك بۆ خۆشحاڵی من بووی

وەك ساحیرەیەك، هەر شتێك‌و ئەوشتەی داوامدەكرد، دەتدامێ

لەبەر دەستەكانم-و لەبەر پێم-و لەبەر دەمم،

تەنانەت بەر لەوەی داوا بكەم تۆ دەتدامێ

تۆ قەت تاقە زەردەخەنەیەكت نەگەیشتێ.

تۆ لەپشتەوە بووی، لە دەرەوەی میوانییەكان بووی،

تۆ لەژێر دارێكدا بووی، تاق-و تەنیا لە تاریكیدا.

ئەسڵەن لەكوێ بوویە مرۆڤ؟

تۆ هیچ نیت جیالە كارەكەرێك.

نەبوویە مرۆڤ.

تۆ ماڵ خاوێنكەرە-و چێشت لێنەر-و كەسێكیت لەپشتی دووكەڵەوە

تۆ تەنیا بەدەست ئازارەوە ماندوو بویت،

تو تەنیا بەهۆی خەمباریتەوە گریاویت

كەس بەدیارتەوە نەبوو،كەسێك كە پشتیوانت بێت، تەنانەت من.

تۆ وەك ساحیرەیەك دەرمانی دەردەكانی دیكەت كرد،

كەس دەرمانی نەكردیت، تەنانەت من.

كوشتمی بەرلەوەی بزانیت كە من بكوژی تۆم.

لێرە نیت،

كتووپڕ لەنێوان خوێنبەرەكانی ناو بڕبڕەپشتمەوە هەستم پێكرد، كە تۆ لێرە نیت.

تۆ چیدیكە لێرە نیت.

كاتێك لێرە بوویت، جەخار كە نەمدەفامی لێرەیت.

كاتێك لێرە بوویت، قەت نەمدەویست چۆنچۆنی بووی.

شانازیم ئەوەیە دڵڕەق بوومەوە لەژێر بەرداشی غیابی قبوونەكراوی تۆدا

من دەمەوێ ئازاری هاوشێوە بچێژم وەك ئەوەی تۆی ماندوو كرد

ناتوانم، نامەوێت بتوانم،

ئەوە چۆن چۆنی دەشێت؟

من لە-و جۆرەی تۆ نیم، من مرۆڤێكی وەك تۆ نیم.


AM:09:12:06/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌