دۆخی خراپی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان پاش یەک ساڵ تێپەرکردنی ئەم کارەساتە .


بارۆدۆخی ژیانی خەلکی کرماشان و سەرپێل زەهاو شارو شارۆچکە جیا جیاکانی کرماشان پاش یەکساڵ لەم کارەساتە هەر وەکوو ڕۆژەکانی هەوڵی خۆیی ناسەقامگیرە . سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢١ خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ هەتاویی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ پلەی ڕیشتەر لە پاڕێزگای کرماشانی دا کە بوو بە هۆیی گیان لەدەس دانی لانیکەم٦٢٠ کەس وهەروەها بریندار بوونی زیاتر لە ٩٣٨٨ شارۆمەندی دانیشتووی ئەم پارێزگاێیە.

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵە کێشەی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشانیش چەند قات زیادی کردووە ، هیچ لاینێکی رێژیم هەتاکوو ئێستا بەو جۆرە کەدەبێ وڵام دەرەوەی ویست و داخوازییەکانی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو بێت نییە وهیچ کارێک لەوبارەوا جێبەێ نەکراوە .

ئەگەرچی بریار بوو هەتا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ درووستکردنی خانووبەرە لە گوندەکانی ئەو پارێزگایە کۆتایی پێبێت و حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردبۆوە تا کۆتایی خەرمانان سەرجەم بوومەلەرزە لیدراوەکان دەبنەوە بە خاوەنی ماڵ و خانووی خۆیان ، بەلام هەتا ئێستاش هیچ کارێک لەو بارەیەوە نەکراوە.

رژیمی ئێران بە گوێرەی پێویست یارمەتی بوومەلەرزە لێدراوانی ئەمپارێزگایە نادات و هەموو کاربەدەستانی ئەم پاریزگایە بە تایبەت نوێنەری شارەکانی قەسرشیرین و سەرپێل زەهاو گێلانغەرب لە مەجلیس خۆییان لە ئاست ئەم کارەساتە گێل کردووە . زۆڕبەی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو لە نێو خێمە و کانێکسدا دەژین ، بارودۆخی مەدرەسەکان زۆر جێگای مەترسییە هەتا ئێستا سێ خوێندنگە تەکمیل کراوە . سەرپێڵ زەهاو لە نەخۆشخانە بێبەرییە ، بۆ نوژێنکردنەوەی شوێنە هەستیارە کۆمەڵایەتییەکان هیچ کارێک نەکراوە ، دیاردە کۆمەلایتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن ، پیاو و ژنە بەساڵاداچووەکان لە بیر کراون ، توندۆتیژی لە دژی منداڵان زیادی کردووە ، ژنان لەخراپترین بارودۆخ دا دەژین ، نەبوونی تەندرووستی و تووشبوونی خەلک بە نەخۆشی پێستی ، سەرەڕای ئەم هەموو کەم و کۆرییانە تا ئێستا هیچ لاین و ئۆرگانێک هەڵوێستێکی ئۆتۆیان نەبووە .

بەدەرە لەمانەش رژیم ناهێڵن ئەو یارمەتییە خەڵکیانە کە کۆکراونەتەوە بە دەستی خەڵک بگەن. تا ئێستە چەندین جار عەلی دایی وەک یاریزانێک کە چەندین میلیارد تمەن یارمەتی خەڵکی کۆ کردۆتەوە، ناڕەزایەتی دەربڕێوە کە مانگی سوور و ناوەندەکانیتری حکوومەت دەستیان بە سەر ئەژماری بانکی ئەودا گرتوەو ئیزن نادەن ئەو پارەیەی کۆی کردۆتەوە بیگەیەنێتە دەستی بوومەلەرزە لێدراوەکان.

لە حاڵێکدا یەک ساڵی تەواوە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوەی کرماشان و سەرپێل زەهاو لە خراپترین دۆخدا لە ناو خێمە و کانێكسدا دەژین، کۆماری ئیسلامی لەم ماوەیەدا دەیان میلیارد دۆلاری سەرفی یارمەتی گەیاندن بە گرووپە ئیسلامیە توندڕەوەکان کردوە لە سووریە، لوبنان، عێراق، یەمەن و ... .


AM:10:53:11/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌