ناوەندە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای ورمێ، بەر بە بەڕێوەچوونی یارییەکی فووتباڵ دەگرن


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شۆرای دابینکردنی ئەمنیەتی پارێزگای ورمێ (شورای تامین امنیت آذربایجان غربی) بە هۆکاری ئەمنیەتی ، بەری بە بەڕێوەچوونی یاری فووتباڵی نێوان دوو تیمی سەرداری بۆکان و خوشە تەڵایی ساوە، لە لیگی ٢ی ئێران گرتوەو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئیزنی نەداوە ئەم یارییە بەڕێوەبچێت و ئەگەری هەیە یارییەکە هەڵوەشێتەوە.

ئەم یارییە بڕیارە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز لە بۆکان بەڕێوەبچێت. بەڵام تا ئێستە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بەر بەڕێوەچوونی گیراوە.


PM:12:57:09/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌