بۆکسۆرێکی کورد، کە خاوەنی چەندین مەدالیای ناوخۆی وڵات و نێونەتەوەییە، بۆ بژیوی ژیانی خەریکی کرێکارییە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، دانا ئیسماعیل زادە، بۆکسۆر و قارەمانی بۆکس لە ئاسیا، کە ٧ ساڵ ئەندامی تیمی میلی ئێران بووە، بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی دەستی کردوە بە کرێکاری.

سەرچاوەیەک نزیک لەم بۆکسۆرە کوردە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند، ناوبراو بە هۆی ئەوەی توانای ماددی نییە بە ناچار لە بری درێژەدان بە ڕا‌هێنانەکانی و خۆ ئامادەکردن بۆ پێشبڕکێکان، خەریکی کرێکارییە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاسۆی رۆژی وت:" ئەم وەرزشکارە لە ماوەی ٧ ساڵی ئەندام بوونی لە تیمی میللی ئێران چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی هێناوە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی وەرزشی وڵات و کوردستانەوە کەمتەرخەمی دەکرێت بەرامبەری و هەوڵەکانی لەبەرچاو ناگیردرێت. ناوبراو بە ناچار رووی هێناوەتە کرێکاری کە ئەمە دەبێت بە هۆی دوور کەوتنەوەی لە وەرزشی قارەمانی."


PM:09:09:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌