بە هۆی بەفربارینەوە، قوتابخانەکانی چەندین شاری کوردستان دادەخرێن


بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوون: بە هۆی سەهۆڵبەندان و بەفربارینی زۆرەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارهێنان لە چەندین شاری کوردستان، وەک (سەقز، بۆکان، دیواندەرە، مەهاباد، سایین قەڵا و بانە)، ڕایگەیاندووە کە سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە، قوتابخانەکان بە تەواوی دادەخرێن.

جێی ئاماژەیە، لە ڕۆژی ڕابردووەوە، بە هۆی بەفربارین جادەی نێوان چەندین شاری کوردستانیش وەک (مەهاباد، ورمێ - بۆکان، مەهاباد - سەقز، بانە و ... )، داخراون و ئەمەش کێشەی بۆ هاتووچۆی شارۆمەندان و دانیشتووانی ئەم شارانە دروست کردووە.


AM:01:02:16/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌