چالاکێکی مەدەنی شاری سنە، دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی، چارەنووسی نادیارە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات لە شاری سنە، "فەردین کەریمی" یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ئەو شارەیان دەستگیرکردوەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بەم چالاکە مەدەنییە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند:" هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات بەرەبەیانی رۆژی شەممە ، لە حاڵێکدا فەردین دەیویست بە ماشێنی خۆی بڕواتە سەر کار، دەستگیریان کردوەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

هەر ئەم سەرچاوەیە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییەوە دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتەکانی و لەوانە کۆمپیۆترەکەیدا گرتووە. هەروەها سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەکەی تا ئێستە نازانرێت لەکوێ دەستبەسەرەو چارەنووسی نادیارە.

فەردین کەریمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە لە دایکبووی ١٣٥٧ ی هەتاوییە و خێزاندارە و دوو مناڵی هەیە.



AM:12:35:04/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌