ئێوارە چیرۆکی (نەورۆزانە) لە بۆکان بەڕێوەچوو + وێنە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی هەتاویی، ئەنجوومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان، ئێوارە چیرۆکێکی لە ژێر ناوی نەورۆزانە، بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی شاری بۆکان، لە هۆڵی ئامفی تەئاتری ئەم شارە بەڕێوەبرد.

ئێوارە چیرۆکەکە بە پێشوازی گەرم و گوڕی بەشداربووان، سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە، سەحەر مەولوودی بە خوێندنەوەی شێعرێک و بەخێرهێنانی ئامادەبووان لە کاتژمێر سێوە دەستی پێکرد. دواتر بە خوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن میران کەدخودا کەریمەوە و هەروەها خوێندنەوەی وتارێک لە لایەن بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانەوە ڕووباری بوداغی درێژە بە بەرنامەکە درا.

دواتر، ١٦ منداڵ و تازەلاوی شاری بۆکان چیرۆک و شێعریان پێشکەش کرد کە ناوەکانیان بەم شێوەیەیە:
۱. چیا بداغی 
۲.نیان قادرپوور
۳. ئایدا قادرپوور
٤. ڤیان ئیبڕاهیم زادە
٥. باران کیانی
٦. سەما هیدایەتی
۷. کانی مەحموودپور
٨. چرۆ بداغی
۹. باران خزری ئەقدەم
۱۰. عیرفان مجاوری
۱۱. ئالان مەریوانی
۱۲. تیام شامحەممەدی
۱۳. ئاریان فەقێ
۱٤. ئەسرا مستەفەوی
۱٥. فادیا محەممەدی "شێعر"

دواتر، بەڕێزان: حسێن شێربەگی و سەلاح نیساری لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان و ڕێنوێنی مناڵان و مێرمنداڵان بەرەوە نووسین باسێکیان پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
لە درێژەی بەرنامەکەدا، لە لایەن هونەرمەندی شاری بۆکان ئومید مامەندیەوە بۆ ئەو مناڵانەی کە بەرهەمیان خوێندەوە تەندیسێک لە مۆری ئەنجوومەن کە بە دار سازی کردبوو لەگەڵ خەڵاتەکەیان پێشکێشیان کرا.

لە کۆتاییدا لە لایەن ئەم مامۆستا بەڕێزانەوە خەڵاتەکانیان درایە دەست.
بەڕێزان: ماپەرە ئیبڕاهیمی، فەوزیە سوڵتان بەگی، لاولاو بەهرام بەگی، ڕووبار بداغی، حسێن شێربەگی، ئەمین گەردیگلانی، ئەحمەد بداغی، سەلاح نیساری، سەعدەدین خوسرەوی، عەلی گوڵی.

 
ئەم ئێوارە چیرۆکە بە گەرم و گوڕێوە لە لایەن نووسەران و شاعیران و هەروەها منداڵان و مێرمنداڵانی نووسەر و دایکان و باوکانیانەوە کۆتایی پێهات.

PM:09:58:09/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌