گیانلەدەستدانی لایەنگر و دۆستێکی کۆمەڵە لە شاری هەولێر

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتووە، بەداخەوە رۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، حەمدوڵڵا موشیرپەناهی لایەنگری کۆمەڵە لە شاری هەولێر بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

حەمدوڵڵا موشیرپەناهی ساڵی ١٣٦٣ هەتاوی لە شاری قورووە و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لە دایکبووە. ساڵی ١٣٩٧ بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و دوای ماوەیەک بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی ماڵی بنەماڵەکەی بدات ، لە هەولێر دەستی کرد بە کار کردن. بەڵام وەک لایەنگر و دۆستی کۆمەڵە هەر پەیوەندی خۆی لەگەڵ کۆمەڵە نەبڕی.

جێگەی ئاماژەیە، برایەکی ئەم هاوڕێیەمان، بە ناوی عەبدوڵڵا موشیرپەناهی، ناسراو بە عەبە قورووە، کە پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵە بوو ساڵی ١٣٧٧ و لە سەردەمی تیرۆرەکانی رژیم لە کوردستانی باشوور، بە دەستی بەکرێگیراوانی رژیمی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کرا.

لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەک کاک حەمدوڵڵا موشیرپەناهی، ناسراو بە ئارمان دەکەین و بەشداری خەم و پەژارەیانین.


PM:03:02:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 470 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌