قادر محەممەد زادە لە مانگرتن بەردەوامە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، قادر محەممەدزادە، زیندانی سیاسی کورد، کە ماوەی ١٤ ساڵە لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرە، بە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆی لە زیندان و وەڵامنەدانەوەی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە لە رۆژی ١١ی رەشەممەی ئەمساڵەوە، واتە ١٠ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن.

ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاساکانی زیندان" گواستراوەتەوە بۆ بەندی ئەمنییەتی و مافی ئەوەی نییە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت یان مەرەخەسی وەربگرێت.

قادر محەمەمدزادە، زیاتر لە ١٤ ساڵ لەوە پێش و رۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیرکراو و دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ.

جێگەی ئاماژەیە ناوبرای بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.


PM:03:19:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌