هەڵمەتی چاندنی "بەڕوو" لە بناری کێوی "ئاربەبای بانە"

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢١ی رەشەممە هەڵمەتی بەڕوو چاندن لە بناری ئەربەبا بەڕێوەچوو.

لەم هەڵمەتی بەڕووچاندنەدا ڕووبەرێکی بەرچاو لە بناری ئاربەبا، بە لای پیرمراوە "بەڕووی" لێ چێندرا. ئەم هەڵمەتە لە لایەن ناوەندی ژینگەپارێزی "پاژین"ەوەو بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە ژینگەی کوردستان رێکخرابوو.

کاناڵی فەرمی رێکخراوی ژینگەپارێزی پاژین لە تێلگرام، لەم پەیوەندەدا داوای لە خەڵکی بانەو لایەنگرانی ژینگە کردووە کە هەوڵی پاراستن و گەورە کردنی ئەو بەڕوانە بدەن تا بە باشی گەورە ببن.


AM:09:43:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌