چاندندنی بەڕوو لە گوێزەکوێرەی مەریوان

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢١ی رەشەممە، ژمارەیەک لە قوتابییەکانی قوتابخانەی گوێزەکوێرە، بە هاوکارەی مامۆستایان و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز، دەستیان کرد بە چاندنی بەڕوو لە کوێستان و شاخەکانی ئەو گوندە.

چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە رایانگەیاندووە مەبەستیان لەم کارە، لەگەڵ ئەوەی دەیانهەوێت مناڵان لە گەڵ ژینگە ئاشت بکەنەوەو وایان پەروەدە بکەن کە ژینگە بپارێزن.


AM:11:52:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌