لاوێکی سەقزی، چارەنووسی نادیارە

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتوون، لاوێکی سەقزی بە ناوی "یاسین کەنعانی" کە مانگێک لەوە پیش لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا، چارەنووسی نادیارە.

یاسین کەنعانی، ڕێبەندانی ئەمساڵ و لە کاتی گەڕانەوە لە تاران، لە نزیک سەقز دەستگیرکراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا ئێستە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١ مانگ لە دەستگیرکردنی ئەم لاوە کوردە، بەڵام چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی نازانن لە کوێ دەستگیرکراوەو مافی بوونی پارێزەری نییە و ناوەندە حکوومەتییەکانیش لە وەڵامدانەوە بە بنەماڵەکەی لە سەر چارەنووسی ئەم لاوە کوردە خۆیان دەبوێرن.

دەوترێت یاسین کەنعانی بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی دەستگیرکراوە.


AM:10:53:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌