ئیعدامی کەسێک بەبەرچاوی خەڵکەوە لە جەهروم

بە پێی هەواڵەکان: بەرەبەیانی رۆژی ٥ شەممە ٢٣ ی رەشەممە کەسێک بە ناوی "جەلالەدین موسەلانژاد" خەڵکی شاری جەهروم ، لە پارێزگای فارس، کە ساڵی ١٣٨٥ ی هەتاوی بە تاوانی رفاندن و کوشتنی کەسێک دەستگیر کرابوو و سزای ئیعدامی بەسەردا داسەپابوو، بە بەرچاوی خەڵکەوە لە ناوەڕاستی شار لە سێدارە درا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە ساڵی ٢٠١٨ زایینی، لانیکەم ٢٣٦ کەس لە ئێران ئیعدام کران و ١٩٥ کەسیش سزای ئیعدامیان بەسەردا داسەپاو، کە دەکرێت ئاماژە بە ئیعدامی ٦ مناڵ بدەین لە تەمەنی مناڵیدا سزای ئیعدامیان بەسەردا داسەپاوە. هەروەها ١٣ کەس سزای ئیعدامیان بەبەرچاوی خەڵکەوە جێبەجێ کرا.

ئێعدام بە گشتی و ئیعدامی مناڵان بە تایبەت یەکێک لە بابەتانەیە نیگەرانی چالاکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوەو هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ رەخنە لە کۆماری ئیسلامی دەگرن بە هۆی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە.


PM:02:36:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌