بنەماڵەی گیانبەختکردووانی کوردستان سەردانی گڵکۆی ئازیزانیان لە خاوەران کرد

سەر لە بەیانی رۆژی هەینی، 24ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە دایکان و بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی کوردستان کە رۆڵەکانیان لە سێدارە دراون لە گۆڕستانی خاوەران لە پەنای شاری قوروە بۆ بەرز راگرتنی یادی ئازیزی رۆڵەکانیان کۆبوونەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە بڕیار بوو سەرجەم دایک و بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێیانی گیانبەختکردوو کە ئازیزانیان بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئیعدام یان تیرباران کراون لە بەرەبەیانی دوایین هەینی ساڵدا کۆببنەوە کە بەداخەوە بە هۆی نەخوشین و گیروگرفتی زۆرێک لە بنەماڵەکان، هەموو ئەو بنەماڵە ئازیزانە نەیانتوانی بەشداری بکەن ، بەڵام کۆمەڵێک دایکی شەهید بە نوێنەرایەتی هەموو بنەماڵەی گیانبەختکردووانی گۆڕستانی خاوەرانی کوردستانیان بە سەر کردەوە و بە دانانی گوڵی سوور لە سەر گڵکۆی بێ ناو نیشانی ئازیزانیان یادی رۆڵە ئازیزەکانیان بەرز راگرت .

یاد و بیرەوەری سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد بەرز و بەڕێزه و رێگایان تا سەرکەوتن درێژەی هەیە.

PM:08:11:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌