هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان، سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانیان کرد

بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە، ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە، چالاکان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان، سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی کۆمەڵەیان لە گۆڕستانی ئاجیکەند کرد و پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی کۆمەڵەیان لەگەڵ تازە کردنەوە.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم سەردانەیان بۆ گۆڕستانی ئاجیکەند، سەردانی گڵکۆی شەهیدان: سەعید مەلاپوور، سەدیق شیرخۆر، رەسووڵ مەنسووری (مەلا ڕەسووڵ)، قادر رەشیدئازەر، حەسەن ڕۆستەمی، لاڵۆحەمە و ئەحمەد بێکەسیان کرد و بە خوێندنەوەی سروود لەسەر گڵکۆی ئەم هاوڕێیانە، یادی ئازیزیان بەرز ڕاگرت.

٢٧ی ڕەشەممە، ڕۆژی ڕێزگرتن لە فیداکاری و گیانبازی هەزاران گیانبەختکردووی ڕێبازی کۆمەڵەیە کە گیانیان لە پێناو بە سەرکەوتن گەیاندنی ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بەخت کرد و بە گیانبازییان لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەیان لە خۆڕاگری نەتەوەی کورد لە کوردستان تۆمار کرد؛ یادی ئازیزیان بەرز و ڕێگای پیرۆزیان تا سەرکەوتن درێژەی هەیە.

AM:08:36:18/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌