هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیی لە بۆکان بەڕێوەچوو + وێنە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان، هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان لە ژێر درووشمی (پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە)، لە سەیرانگای کێوە ڕەشی بۆکان، نزیک زانستگای عیلمی کاربۆردی بەڕێوەبرد.

ژینگەپارێزان لەم هەڵمەتەدا بە چاندنی زیاتر لە ٧٠ نەمام بە گوڵی سوورەوە، خۆشەویستی خۆیان بە خاک و سرووشتی کوردەواری و سەرجەم ئەم کەسانەی گیانیان لەم پێناوەدا لە دەست داوە، دووپات کردەوە.

PM:09:13:18/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌