ڕاپۆرتی بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی ڕێزگرتن لە هاوڕێی گیانبەختکردوو سەلاح سەفەری لە وڵاتی نۆروێژ


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی ٩ لە سەر ١٠ی مانگی ٤ هاوڕێ سەلاح سەفەری ئەندامی دڵسۆزی کۆمەڵە و ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە نۆروێژ. لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئۆسلۆ بە هۆی وەستانی دڵ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

بۆ ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەری و لە خۆ بردووییەکانی هاوڕێ سەلاح سەفەری، لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی کۆمەڵە لەو وڵاتە و بە هاوکاری هاوڕێیانی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە نۆروێژ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی ٤ ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ژمارەیەک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی و کۆمەڵێک کەسایەتی سەر بەخۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە، لە شارۆچکەی ڕێئالینگێن بەڕێوە چوو.

سەرەتا هاوڕێ مەنسوور سۆفی وەک بەڕێوە بەری ڕێوڕەسمەکە، بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و دواتر ڕێو ڕەسم بە سروودی بانگەواز سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆڕێز گرتن لەیادی هاوڕێ سەلاح و سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێبازی کۆمەڵە و ڕزگاری کوردستان ڕاگەیاندرا، هاوڕێی هونەرمەند، شٶڕش مەریوانی بە سروودی پەلکی داری شادی گشتین بێدەنگییەکەی شکاند، دواتر هاوڕێی بەڕێوە بەر ژیان نامەی هاوڕێ سەلاح سەفەری خوێندەوە، هاوڕێ فواد نەغەدەئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە نوێنەرایەتی کۆمیتە و سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە پەیامی تەشکیلاتی کۆمەڵەی لە نۆروێژ خوێندەوە، لە درێژەدا هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات وتەیەکی کورتی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. بەڕێز کاک مەنسوور عەزیزی بە نوێنەرایەتی تەشکیلاتی حیزبی دینوکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ پەیامی هاوخەمی خوێندەوە، دواتر بەڕێز کاک ئاسۆ موحەمەد کوردستانی لە لایەن ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆروێژ پەیامێکی پێشکەش کرد، هاوڕێ هیوا خورەند ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی لاوان لە دەرەوەی وڵات پەیامێکی پێشکەش کرد، پاشان بە ویدۆ کورتەیەک کە هاوڕێ ئاسۆ قادری لە سەر ژیانی هاوڕێ سەلاح ئامادەی کردبوو نیشان ئامادەبوان درا، لە کۆتاییدا هاوڕێ سۆران مەحموودی پەیامی سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی هاوڕێ سەلاح سەفەری پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، شایانی باسە هاوڕێیانی گرووپی سروودی کۆمەڵە لە نۆروێژ چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەیان پێشکەش کرد

کۆمەڵێک بروسکەی هاوخەمی بە دەست بەڕێوەبرانی ڕێو ڕەسم گەیشت کە بریتی بوون لە:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخراوی ئۆسلۆ

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەستی کوردستان

بە ناوی کۆمیتەی کۆمەڵە وسەرجەم کادر وئەندامان ودۆستانی کۆمەڵە لەنۆروێژ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەوبەڕێزانە ئەکەین کە لە ڕێو ڕەسم ئامادەبوون، پەیامی هاوخەمیان بۆ ناردوین یان بە هەر شێوازێک بۆیان کراوە هاوڕێ و هاوکارمان بون و یارمەتییان داوین وهاوخەمیان دەر بڕیوە.

ڕێو ڕەسمی ڕێز گرتن لە هاوڕێ سەلاح ، پاش چەند کاتژمێر لە کەشێکی شۆڕشگێڕانە و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی نۆروێژ


PM:11:36:21/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌