بەشداری کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، لە رێ و رەسمی ١ی ئەیار


ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١ی مانگی مای ٢٠١٩ لە سەر داوای یەکێتی کرێکارانی نۆروێژ LOڕێو ڕەسمێکی گەورە و بەشکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.

هەزاران کەس لە چالاکانی کرێکاری و هەڵسووڕاوانی چەپی نۆروێژی و بیانی نیشتە جێی وڵاتی نۆروێژ بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوون.

کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بە ئاڵای کۆمەڵە و ئاڵای کوردستان و هەر وەها کۆمەڵێک پلاکارد کە داخوازییە کرێکارییەکانی بە زمانەکانی کوردی و نۆروێژی لە سەر نووسرابوو بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەیان کرد و شان بە شانی هەموو هەڵسووڕاوانی کرێکاری ڕۆژی کرێکاریان پیرۆز کرد.



کۆمیتەی نۆروێژی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران



PM:11:14:01/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌