دۆزینەوەی تەرمی چوار کەس لە لە شاهۆ و کوێستانەکانی دەورووبەری میاندواو

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی گوڵان تەرمی پیاوێکی تەمەن ٦٣ ساڵان لە کوێستانی شاهۆ لە سنووری پاوە- رەوانسەر دۆزراوەتەوەو نێردراوەتە پزیشکی دادوەری بۆ تاوتوێ کردنی هۆکاری مردنی.

دەوترێت ئەم پیاوە بە جەڵدەی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.

هەروەها بە پێی هەواڵێکی هاوشێوە هەر دوێنێ چوارشەممە ٢٥ ی گوڵان، تەرمی سێ کەس لە کوێستانەکانی نزیک میاندواو دۆزراوەتەوەو دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر تەرمەکەیان نێردراوەتە پزیشکی داد و تا ئێستە نازانرێت هۆکاری مەرگی ئەو سێ کەسە چییە.


PM:01:33:16/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌