چەکدارەکانی حکوومەت لە پیرانشار دەستیان بەسەر ماشێن و باری کاسبکارەکاندا گرتووە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی رژیم  لە دەوروبەری پیرانشار دەستیان بەسەر ١٥ ماشێنی کاسبکاری مەهابادیدا گرتووە کە باریان پێ بووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، چەکدارەکانی رژیم جگە لەوەی دەستیان بە سەر باری ماشێنەکاندا گرتووە.

بە هۆی نەبوونی کار و بێکارییەوە خەڵک پەنایان بۆ کار کردن بردووە لە سەر سنوورەکان چ بە گواستنەوە بە ماشێن یان بە کۆڵبەری، بەڵام رژیم بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کاسبکارەکان و گیان و سەرمایەیان دەخاتە مەترسییەوە.


AM:12:28:18/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌