لە چوار رۆژی رابردوودا، لە جاددەی سەقز – دیواندەرە ١٥ کەس بوون بە قوربانی


بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ئەمڕۆ سێ شەمە ڕێکەوتی ۷جۆزەردان ڕوداوێکی هاتوچۆ لە۳۰کیلۆمەتری جادەی سەقز- دیواندەرە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئیسوز و پژو ٤۰٥ ڕویدا کە بەوهۆیەوە٥ کەس بریندار بوون.

هەر ئەمڕۆ و لە هەمان ڕێگا و لە ١٠ کیلۆمەتری جاددەی سەقز- دیواندەرە بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری (ئاڕ دی) کەسێک بریندار بوو.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ لە ٤ رۆژی رابردوودا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە جاددەی سەقز- دیواندەرە ١٥ کەس بوون بە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٢ کەس گیانی لە دەست داوەو ١٣ کەس بریندار بوون.

خراپی جاددەی سەقز- دیواندەرە زۆر جار رووداوی دڵتەزێنی لێدەکەویتەوە و سەرەڕای ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵک، بەڵام بەرپرسان کەمتەرخەمن لە وەڵامدانەوە بە خواستەکانیان.


PM:02:42:28/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌