بانە/ کچێکی منداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بە پێی هەواڵەکان، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "سۆما خدری" کچی محەمەد ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی جۆزەردان، خەڵکی ئاوایی کێڵوێ سەر بە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەو هەواڵە، سۆما لە بەر بەزۆر بە مێرددانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، سۆما بە بیانووی نەخۆشی کۆمەڵێک حەب لە جانتاکەی هەڵدەگرێت، لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران و بە تایبەتی ناوچە کوردستانییەکان بە هۆی گێر و گرفتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، ڕوو لە زیاد بوونە. بە پێی ئاماری ڕێکخراوی بێهداشتی ئێران ناوچە کوردستانییەکانی ئیلام، کرماشان، ئازەربایجان و پارێزگای کوردستان زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی تێیاندا ئەنجام دراوە.

هەڵاواردن، پیاوسالاری، کۆمەڵگای نەریتی، هەژار و بێکاری هۆکارەکانی پەنا بەر خۆکوشتن لە ئێران و کوردستان.


AM:09:55:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 363 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌