ئێران, بەنیازە لە بەرجام بکشێتەوە

عەباسی عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ هێلگا ئیشمید، دپیلۆماتی ئەڵمانی یەکێتی ئۆرووپا وتی، مۆڵەتە ٦٠ ڕۆژەکەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە بەرجامدا ماونەتەوە بۆ پابەندبوونیان بە بەڵێنە بانکی و نەوتییەکان، درێژ ناکرێتەوە.

عەباسی عێراقچی دەڵێت؛ لە ئەگەری هەڵنەگرتنی گەمارۆکان و بە تایبەتی گەمارۆ ناوکییەکان، پلە بە پلە لە بەرجام دەکشێنەوە و دەرچوون لە بەرجام لە ئەجێندا و پرۆژەی کۆماری ئیسلامی دا دەبێت.

کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاکانی مانگی گوڵاندا مۆڵەتێکی ٦٠ ڕۆژەی بۆ ئۆرووپاییەکان دیاری کرد بە مەبەستی گوشار هێنان بۆ سەر ئۆرووپاییەکان کە بۆ پابەند بوونیان بە بەڵێنەکانیان بۆ دۆزینەوە سازوکارێک بۆ دەور لێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران.

ئەمریکا ١٤ مانگ لەمەوبەر لە ڕێکەوتننامە ناوکییەکەی ئێران و پێنج زلهێزی جیهانی کە بە بەرجام ناسراوە هاتە دەرێ و بە دوای ئەودا کۆمەڵێک گەمارۆی خستۆتە سەر ئێران و لە ئێستادا گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە.


AM:09:53:16/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌