هۆک؛ ئەمریکا بە دوو شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە نییە، داهاتووی ئێران خەڵکی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن

ئاسۆی ڕۆژ

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کومیتەیەکی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە وتی؛ داهاتووی ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن و باسی لەوش کرد کە ئەمریکا بە نیازی شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و هەموو هەوڵەکانمان، لە پێناو بەرگری کردن لە خۆماندایە.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی جۆزەردانەوە لە لایەن کومیتەی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێ کردنی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕێکخرابوو.

تێد دویچ سەرۆکی ئەم کۆبوونەوەیە و نوێنەری دێمۆکراتەکان لە ئیالەتی فلۆریدا وتی؛ ئێران سەرقاڵی ئاژاوەنانەوە و ئاڵۆزکردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەمریکاییە بە ڕەگەز ئێرانییەکان دەخاتە زیندانەوە. هەموومان لەوبڕوایە داین کە کرداری ئێران قبووڵ نەکراوە. باسەکە لێرەدا دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتە، فۆڕم و شێوازەکەی جێی مەبەستی ئێمەیە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو و بە تایبەتی لە دوو مانگی ڕابردوودا، گرژییەکانی ئێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتۆتە لوتکە و زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی بەریەککەوتنی ئەم دوو وڵاتە بە دوور نازانن.

 


PM:12:06:20/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌