بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە؛ ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرز ڕاگیرا

ئاسۆی ڕۆژ

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردان، بە ئامادە بوونی سەرکردایەتی کۆمەڵە، کادر و ئەندام وبەشێکی بەرچاو لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، لە بارەگای ناوەندیی ئەو حیزبە ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگەیکۆمەڵە گیرا.

ڕێ و ڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک بە بێ دەنگی وەستان بۆڕێز لێنان لە یاد و بیرەوەری هاوڕێ سەعیدی موعینی و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە دەستیپێکرد. پاشان کورتەیەک لە ژیان نامەی هاوڕێ سەعید موعینی ناسراو بە "خانەخوێندرایەوە

دواتر داوا کرا لە هاوڕێ ڕەفیق حسێن پەناهی، پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بەو بۆنەیەوەپێشکەش بکات

لە پەیامەکەی کومیتەی ناوندیی دا ئاماژە بە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە قۆناغەکانی ڕابردوو، ئێستا وداهاتوو کرابوو. لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو؛ "ھەنووکە، رەفتاری کۆماری ئیسلامی وایکردووەکەھەموو سیناریۆ و ئەگەرێک دەتوانێت بێتەئاراوە بۆ لەناوچوون و ڕووخانی ئەم ڕژیمە. پێمانخۆشەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیا بکەینەوەکە ھەروەک پێشوو، چلۆن چەک و ھزر و بیر و پێنووسمانلە پێناو پاراستنی مافی ڕەوای خەڵکەکەمان ھەڵسووڕاوە، لە ئەگەری ھەر ڕووداوێکدا،پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، گیان لەسەردەست و خۆبەخشانە، ئامادەن بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی خەڵک ودەسکەوتەکانی بزووتنەوەی کوردستان و دووپاتی دەکەینەوە کە  ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی ڕێزلێنانە لەوئەرکە بەنرخانەی کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بە کردەوە ھێناویانەتە سەر شانۆی سیاسی و پێشمەرگانەیبزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و ھەر کات پێوستیش بێت ئامادەیە جارێکی دیکە نەقش ودەوری مێژووی و گرنگی خۆی بگێڕێت. "لە درێژەی ڕێ و ڕەسمەکەدا کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە، سڕوویئەی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان پێشکەش کرد لە بە گەرمییەوە لە لایەن بەشدار بووانەوە پێشوازی لێکرا. جێی ئاماژەیە کە هۆنراوەی ئەم سروودە لە لایەن هاوڕێ ئارام بوداغییەوە نووسراوە.

جێی ئاماژەیە کە هەر لەو ڕێ و ڕەسمەدا پۆلێکی دیکە لە کوڕان و کچانی خەباتکاری کوردستانیڕۆژهەڵات، پاش تەواو کردنی سەرکەوتووانەی دەورەی سیاسی - نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتیکۆمەڵە کە لە ژێر پەلی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی "داڵاهۆ" سازمان درابوون،  بە شێوەی ڕەسمی چەک و پێناسی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە دەست هاوڕێ عەلیبەهمەنی، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و بەرپرسی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە وەرگرت.

ئەو هاوڕێیانەش سروودی "من پێشمەرگەی کوردستانمـیان بە کۆڕ پێشکەش بە بەشداربووان کرد

ڕێ و ڕەسمەکە بە پێشکەشکاری هاوڕێیان ئیدریس عەبدی و ژیلا دانشوەرەوە بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند شیعر و پەخشانی شۆڕشگێڕانە ڕازایەوە و ڕێ و ڕەسمەکە لەکەشێكی هاوڕێیانە وێڕای پیرۆزبایی پێوتن بە پەیوەست بوونی هاوڕێیانی نوێ بە ڕیزی هێزی پێشمەرگە و بە بەڵێن تازەکردنەوە لەگەڵ کاک خانەی موعینی و سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە بۆدرێژەدان بە ڕێگایان تا سەرکەوتن، کۆتایی پێهات.



PM:09:02:22/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌