ڕووداوی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

ئاسۆی ڕۆژ

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲پوشپەڕ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی "ئەشکەوت بیرم"ی شاری پیرانشار قوربانی لێکەوتۆتەوە. 
بە پێی ئەو هەواڵە ئەم لەم ڕووداوەدا  ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ و سەمەند پێکدا دەدەن و لە ئەنجام دا ٤ کەس بریندار دەبن. 
بەپێی هەواڵێکی دیکەش لە بۆکانەوە لە ڕووداوێکی هات و چۆ و پێدادانی ئۆتۆمبیل دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون .
دۆخی خراپی ڕێگاوبانەکانی ناوچە کوردستانییەکان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی خزمەتگوزار و پابەند نەبوونی شۆفیران بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی هات و چۆ هۆکاری سەرەکی مەرگ و گیان لە دەست دان و کەم ئەندام بوونی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانە. 

AM:10:07:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌