برایان هۆک؛ ئەمریکا لە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات

برایان هۆک، بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوان لە خەڵکی ئێران دەکات و لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە خواستی خەڵکی ئێران لەگەڵ خواستی دەوڵەتی ئەمریکا هاوبەشی زۆریان هەیە.

هۆک ڕۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕ لە توێی وتاربێژییەکی لە لەندەن باسی لەوە کرد کە خەڵکی ئیران پێیان خۆش نییە بە میلیارد دۆلاری ئەوان بدرێت بە دەوڵەتی بەشار ئەسەد، حیزبوڵڵای لوبنان، حەماس، حوسییەکانی یەمەن و عێراق. ئەمریکاش هەر ئەو شتەی دەوێت.

نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران باسی لە ڕۆلی ئێران لە هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی لە کەنداو و دەریای عۆمان کرد و وتی؛ هەڵسەنگاندنی وڵاتە یەکگرتووەکان ئێران لە تەقاندنەوەی نەوتهەڵگرەکانی دەریای عۆمان و هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەری فوجەیرییە دەستی هەبووە.

بە وتەی هۆک ئەم هێرشانە لەگەڵ توانای سەربازی ئێران و سپای پاسداران هاوسەنگە و بەڵگەکانیش دەری دەخەن کە بەلەمە (قایق) ئێرانییەکان بەر لەو ڕووداوانە لە نزیک ئەو کەشتیانەدا بوون.

برایان هۆک دەربارەی بەهێزکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە و ناردنی ناوە فڕۆکەهەڵگرەکان بۆ پێشگیری لە ئەگەری هێرش و هەوڵی خراپکارانەی ئێران و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانمانە.

هۆک هەروەها دەربارەی هەوڵەکان بۆ دان و ستان و وت و وێژ و گەمارۆ خستنە سەر جەوادی زەریف لە داهاتوویەکی نزیک دا وتی "ئێران پێشنیاری وت و وێژی لەگەڵ ئەمریکا ڕەت کردۆتەوە و دوایین جار ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ بەردەوامی دیپلۆماسی هێنا و لە ئەنجامدا کەوتە {خامنەیی} بەر گەمارۆی قورسی ئەمریکاوە.

هۆک ئاشکرای کرد کە همەموو وڵاتانی ناوچەکە و زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەو باوەڕدان کە ئێران وڵاتێکی مەترسیدارە بۆ جیهان و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێونەتەوەیی و دەبێت بەرامبەری بوەستینەوە.

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا قووڵتر بۆتەوە. تەنانەت پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی لە ئاوە نێونەتەوەییەکان لە تەنگەری هۆرمز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری هێرشی بۆ سەر سێ شوێنی ستراتیژی ئێران دەکرد کە بە وتەی خۆی، کەمتر لە ١٠ خولەک بۆ ئەو هێرش بڕیارەکەی خۆی وەستاند.

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی برایان هۆک بۆ بریتانیا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار و مایک پەمپێئۆ بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی جی ٢٠ (٢٠ وڵاتی پیشەسازی جیهان) لە ئۆزاکای ژاپۆنن و تا ئێستا لەگەڵ سەرۆک وڵاتانی هیند، ئۆسترالیا، ژاپۆن و ڕووسییە کۆبوونەتەوە و باسی ئێران یەکێک لە گرنگترین تەوەرەی باسەکانی ئەو کۆبوونەوانە بووە.

لەگەڵ ئەوەش دا "کاهێن" نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای داواکردنی بۆ بەڕۆژ و ئەبدەت کردنەوەی لیستی ڕەشی ئێرانییەکانی ئەو ڕێکخراوە داوای لەو ئەنجوومەنە کرد بە مەبەستی تاوتوێ کردنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە و ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆببێتەوە.  

 


PM:10:05:28/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌