سنە/ بەهرەمەندێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

ئاسۆی ڕۆژ
بە پێی هەواڵێک کە  بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨ شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی "کەڕۆنان" سەر بە ناوچەی لەیلاخ، بە ناوی "حەمید کەڕۆنانی" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی دێولانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
حەمید کەڕۆنانی بەهرەمەندێکی تەمەنی ٢٤ ساڵە و پێشتر ڤیدیۆی گۆرانی وتنی بە سەر کەسایەتییە کوردییەکاندا هەڵکوتبوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتە و پێشوازییەکی بەرچاویشی لە لایەن بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تۆڕی ئینتێرنیت پێشوازی لێکرا. ئەگەرچی گریمانە دەکرێت لە سەر ئەو گۆرانییە بێت کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابێتەوە، بەڵام بە ڕۆشنی هۆکاری دەستگیر کرانەکەی دیار نییە. 
کۆماری ئیسلامی لە لایەکەوە کۆڕی ناودارانی کورد دەگێڕێت و لە لایەکی دیکەشەوە گەنجان و بەهرەمەندانی کورد ڕاپێچی سیاچاڵە و زیندانەکان دەکات. 

PM:11:11:04/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌