کرێکارێکی بۆکانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە، ١٥ی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی (یاسین قوربانی)، کوڕی تەها، لە کاتی کار کردن لە گوندی داشاغڵی سەر بە شاری سایین قەڵا، کەوتە ژێر ئاوای خانوویەکی نیوەڕووخاو و گیانی لە دەستدا.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لەم ڕووداوەدا، هاوکات کرێکارێکی دیکەش کە تا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە، لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ساڵانە بە هۆی کەمتەرخەمی خاوەنکار لە هەمبەر پاراستنی ئەمنیەتیی گیانیی کرێکاران، سەدان کرێکار لە شوێنی کار دەبنە قوربانی.


PM:08:18:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌