بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکان لە سنووری بەربەزین، هەڵگورد و کێلەشین تۆپباران کرا

بە پێی هەواڵێک کە هەر ئێستا بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و حیزبی دێمۆکراتیان لە سنووری بەربەزین(ناحیەی سیدەکان)، هەڵگورد و کێلەشین تۆپباران کرد و تا ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.

تۆپ بارانی ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، دوای ئەوە هات، شەوی ڕابردوو، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی هێزی زەوینی سپای پاسداران، لە لێکدوانێکدا, لە وڵامی کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار، بە ڕاگەیاندنەکانی سپای پاسدارانی ڕاگەیاند: وڵامێکی توند بە کۆمەڵە و دێمۆکرات دەدەینەوە و لەمڕۆوە چاوەڕێی لە ناوچوونی خۆیان بکەن.

تا گەیشتنی ئەم هەواڵە، کچێکی ١٨ ساڵان بە ناسنامەی (زەیتوون قادر)، گیانی لە دەست داوە و دوو شارۆمەندی دیکەش بە ناوەکانی ئیسماعیل قادر و سیروان قادر برینداربوون کە هەرسێکیان ئەندامی بنەماڵەیەکن.


PM:02:38:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌