شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد بەردەوامە

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی (عەلی ئیسماعیلی)، خەڵکی گوندی جاشێرانی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.

جێی باسە، عەلی ئیسماعیلی، بەفرانباری ساڵی ڕابردووش لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.




PM:09:24:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌