گورجستان، هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دژوارتر دەکاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئابوورییەکان، گورجستان لە هەوڵی پەسند کردنی گەڵاڵەیەکە، کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە کاڵا و بەرهەمە ئێرانییەکان بۆ ئەو وڵاتە سنووردار دەکاتەوە. چوونە سەرەوەی دابەزینی نرخی تمەنی ئێران بۆتە هۆی چوونە سەرەوەی هێزی رکابەری کاڵا ئێرانییەکان لە وڵاتانی دراوسێی.

بە پێی ڕاپۆرتی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشت و کاڵی ئێران، گورجستان بۆ پشتیوانی کردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی خۆی، بەنیازە بە پەلە گەڵاڵەیەکی دژە دامپینگ پەسند بکات. هەواڵنێری دەوڵەتی ئیرنا ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی ژانوییە) ژووری بازرگانی ئێران لە توێی نامەیەک بۆ ژوورە بازرگانییەکانی سەرتاسەری ئێران هەواڵی نیازی گورجستانی بۆ دژوارترکردنەوەی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی پێ گەیاندوون و بۆ پێشگرتن لە زیان و خەسارەتی چاوەڕوان کراو هۆشداری داوەتە ئەندامانی خۆی

گورجستان دەیهەوێت بە پەسند کردنی گەڵاڵەی دژە دامپینگ واتە دژی بازارشکێنی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی پارێزگاری بکات و پێش بە هاوردەبوونی کاڵای وڵاتانی دیکە بگرێت

بە دوای جێ بە جێ کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر باقی دراوە جیهانییەکان، تێچووی کاڵا ئێرانییەکان لە چاو کاڵای بەرهەمی ناوخۆی وڵاتان کەمتر بوویەوە و هەر بۆیەش هەناردەی هەندێک لەو کاڵایانەی کە بەرهەمی ناوخۆی ئێرانن، بۆ وڵاتانی دراوسێی زۆرتر بووە، لە بەرامبەردا تفلیس بەنیازە پێش بەم ڕەوتە بگرێت

پەسند بوونی ئەم گەڵاڵەیە ئەوندەی دیکە ئابووری ئێران تووشی کێشەی جیددی تر دەکاتەوە


PM:02:45:14/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌