ڕاگه‌یاندنی نوێنەرایەتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرڕله‌ واشنگتۆن


دوابه‌دوای تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لەو ناوچانە، تێمی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە واشنگتۆن  بۆ گەیاندنی ئەو هەواڵە و دوا رەوشی ناوچەکە چەندین کۆبونەوە و دیداری لەگەڵ ئەندامانی کۆنگریس و راوێژکارانی سیاسەتی دەرکی کۆمسیونەکانی سیاسەتی دەرەوە، هێزە سەربازییەکان و زانیاری ئەمنی  لەوانە لەگەڵ  برد شەرمەن، گیلبرت سیسنروس و جاکی سپیەر ئەنجامدا و مەترسی سیاسەتە شەرەنگیزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانی لە دەرەرەوەی سنوورەکانی خۆی بۆ سەر هێزەکانی کورستانی رۆژهەڵات و خەڵکی بێ تاوانی ناوچەکە خستەروو و داوای بەدواچوونی ئەوپێشهاتە مەرسیدارانە کرد.

ئەو دیدارانە لە هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبیت. هەروەها دەقی ئەو رووداوانە وینە و فیلمی ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو ناوچە سنووریانە و هێزەکانی رۆژهەڵات بۆ میدیاکانی ئەمریکایی ناردراوە و لەو بارەوە چەندین رۆژنامەنووس و میدیای ئەمریکایی پەیوەندیان گرتووە و داوای زانیاری زۆرتریان کردووە وچەندین ووتوێژیش لەو بارەوە کراوە لە رۆژانی داهاتوو لە چەندین میدیا و سەرچاوەی هەواڵی ئەمریکایی بڵاو دەبێتەوە. هەروەها پریس رێلیسی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە واشنگتۆن لەو بارەوە بۆ لایەنە پەیوندییەدارەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی  سپی  ناردراوە.

١٢ی جولای ٢٠١٩ی زایینی

PM:05:09:15/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌