چەکدارانی ڕژیم شارۆمەندێکی کوردیان لە ئەهواز کوشت

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ پووشپەڕی ١٣٩٨ ، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ شاری ئەهواز لە بازگەی چوونەوە ژوورەوە، لە نێو ئۆتۆمبێلکەیدا لە لایەن چەکدارانی ڕژیمەوە درایەوە بەر دەستڕێژی فیشەک و لە ئاکامدا گیانی لە دەستدا.
"میلاد فەتحی" ناوی ئەو شارۆمەندەیە کە بە هۆی تەقەی چەکدارانی ڕژیمەوە گیانی لە دەستدا. ناوبرا گومانی ئەوەی لەسەر بووە کە کەرەستەی قاچاخی پێ بووە.
شایەنی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

PM:12:31:18/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌