سێهەمین هەوڵی هەندێک لە دێمۆکراتەکان بۆ دەستپێکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناسەرکەوتوو بوو

جارێکی دیکە گرووپێک لە دێمۆکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ دەست پێکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە و ئیستیزاحی دۆناڵد ترامپ لە کاتێک دا لە لایەن هاوحیزبییەکانی خۆیانەوە پشتیوانی نەکرا، دەنگی پێویستی وەرنەگرت و وەلا نرا.
شەوی چوارشەممە ٢٦ی پووشپەڕ بە کاتی واشینتۆن سێنای ئەمریکا بە ٣٣٢ دەنگی "نا” لە بەرامبەر ٩٥ دەنگی "ئەرێ”، بڕیارنامەی ناسراو بە "بڕگەی لێپرسینەوە” دژی ترامپ ڕەت کرایەوە.
دۆناڵد ترامپ لە کاردانەوە بەم دەنگەی سێنا نووسی؛ "سێنای ئەمریکا هەر ئێستا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەی ئیستیزاح (لێپرسینەوە)ی پووچەڵ کردەوە. ئەمە ڕەنگە گاڵتەجاڕانە و کات کوژترین پرۆژەیەک بووە کە تا ئێستا بەناچار کارم لە سەر کردووە. لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆماری خۆتان کە گەورەترین شکۆفانەوەی ئابووری لە مێژووی وڵاتەکەمانی تۆمار کردووە، باشترین نرخی بەرهەم هێنانی لە پیشەدا هەیە، بەرزترین ئاستی دابەزینی باجی هێناوەتە دی، ئەرتەشی نۆژەن کردۆتەوە و کاری زۆر زۆرتری لەوانە ئەنجام داوە، تەواو بووە. نابێت ئیزنی ئەوە بدەین ئەم ڕووداوە هیچ کات بۆ سەرۆک کۆماری دیکەی ئەمریکا ڕوو بدات.”
ئەمە لە حاڵێکدایە لەم ڕۆژانەی دواییدا تویتێکی جەنجاڵی دۆناڵد ترامپ دژی چوار ئەندامی تازەکاری کۆنگرە هەرای نایەوە، "ئێل گرین” نوێنەری دێمۆکراتەکان لە ئیالەتی تێگزاس گەڵاڵەکەی پرۆسەی لێپرسینەوەی دوناڵد ترامپ بخاتە دەنگدانەوە. ئەمە سێهەمین هەوڵی ئەو بوو.
لە دوو ڕاپرسی پێشووی تەنیا ٥٨.و ٦٦ نوێنەری لەگەڵ خۆی خستبوو. نانسی پلۆسی سەرۆکی دێمۆکراتەکانی سێنای ئەمریکا نەیاری لێپرسینەوە لە ترامپ بوو. بەمحاڵەشەوە ئەو لە ئامادە بوونی ڕابێرت مولێر و بانگهێشت کردن لە باقی ئەندامانی نزیکی دەوڵەتی ترامپ بۆ کۆنگرە بۆ خستنە ڕووی زانیاری دەربارەی ڕۆڵی ڕووسییە لە هەڵبژاردن و ئەگەری پێوەندی لەگەڵ کارزاری دۆناڵد ترامپ، پێشوازی کرد. 



PM:03:28:18/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌