”عەلی دایی” بۆ دادگای سزادانی تاران بانگ کرا

عەلی دایی ڕاهێنەری پێشووی تیمی سایپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە وێڕای پارێزەرەکەی لە دادگای کەیفەری (سزادان)ی تاران ئامادە بوو. دایی لە وڵامی هەواڵنێران دەربارەی ئەوەی کە بۆچی خۆی لە تۆمەتەکەی دەدزێتەوە وتی؛ "پێوەندی بە ئێوەوە نییە”.

عەلی دایی گوڵانی ئەمساڵ لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی کۆمەڵێک پرسیاری دربارەی ناسنامەی ڕاستەقینەی مستەفا مودەبر، سەرۆکی باشگای سایپا هێنایە گۆڕێ و وتبووی کە ئەو لەم ساڵانەی ڕابردوو لە بەرپرسانی سپای پاسداران بووە و ناوەکەشی "غەفووری دەرجەزی”ـیە. 

پاش لەقاودانەکەی غەفووری دەرجەزی دولوق، ناوی سەرۆکی باشگای سایپا لە پێوەند لەگەڵ عەبدولڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتی پێشووی حیزبی دێمۆکرات جارێکی تر هەرای نایەوە.

بە پێی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە تیررۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوووە لە دادگای میکونووس، ناوی غەفووری دەرجەزی یەکێک لە ئەندامانی تیمی تیرۆری کۆماری ئیسلامی بووە لە دانیشتنیان لەگەڵ هەیئەتی حیزبی دێمۆکرات.

پێدەچێت بانگهێشت کردنی عەلی دایی لە پێوەند لەگەڵ ئەو لەقاودانەی بێت دەربارەی ناسنامەی ڕاستەقینەی سەرۆکی باشگای سایپا.


PM:12:51:22/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌