مەرگی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی چوار شەممە ۲ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوی کرێکارێکی کورد بە ناوی بێهنام تارین کوڕی عەبدوڵڵا لە سلێمانی گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ئەو هەواڵە بێهنام تارین خەڵکی گوندی ولەژێری سەر بە شاری مەریوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو کە بە مەبەستی کرێکاری لە سلێمانی نیشتەجێ بوو.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان بێهنام لەکاتی کارکردن لە شاری سلێمانی کوردستانی باشوور کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.

AM:02:06:25/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌