هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ژێر “١٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا” دابەزیوە

هەواڵنێری ڕۆیتێرز ڕۆژی سێ شەممە ٨ی گەلاوێژ بە پشت بەستن بە داتا و ئاماری پیشەسازی و کەشتیوانی، ڕاپۆرتی داوە کە هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ژوئیە بۆ ژێر ١٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا دابەزیوە

ئەمریکا ڕۆژی دووی مانگی مەی ئەمساڵ لێخۆشبوونی کڕیارانی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە تا هەناردەی نەوتی تاران بە "سفربگەیەنێت، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چین و تورکیە کڕینی نەوتیان لە ئێران ڕانەگرتووە و بە شێوەیەکی سنووردار لێی بەردەوام بوون. سەرچاوەیەکی پیشەسازی بە ڕۆیتێرزی وتووە کە ئێران لەم مانگەدا ڕۆژانە بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە ١٠٠ هەزار بۆشکە نەوتی فرۆشتووە.

کۆمپانیای شوێهەڵگرتنەوەی نەوتهەڵگرەکانی "رفینیتۆبە ڕۆیتێرزی وتووە کە هەڵسەنگاندنی ئەوان بۆ فرۆشی نەوت و گازی ئێران بە گشتی لە مانگی ژوئیە ١٢٠ هەزار بۆشکە بووە

کپلێر، کۆمپانیای شوێنهەڵگرتنەوەی نەوتهەڵگرەکانیش بە هەواڵنیری وتووە کە توند بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، توانایی ئێرانی بۆ فرۆشی نەوت بەرز نەکردۆتەوە. ئێران پێشووتر ڕۆژانە ٢.٥ میلیۆن بۆشکەی نەوتی هەناردە دەکرد.



PM:02:25:01/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌