داواکاری پەمپێئۆ؛ ئۆسترالیا بە هاوپەیمانی سەربازی تەنگەی هۆرمز پەیوەست بێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای داواکاری لە ئۆسترالیا بۆ پەیوەست بوونی بە هاوپەیمانی پارێزگاری لە هات و چۆی تەنگەی هۆرمز و بابولمەندەب وتی؛ "زۆر دڵنیامکە پێک هێنانی ئەم هاوپەیمانییەتییە ئەنجامی باش دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا ئۆسترالیاییەکەی لە سیدنی خوازیاری هاوکاری ئۆسترالیا لە هاوپەیمانی سەربازی لە کەنداو دژی ئێران بوو

لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە کە وەزیری دەرەوەی هەر دوو وڵاتیش ئامادە بوون، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری هاوکاری ئۆسترالیا لەگەڵ ئەمریکا بوو لە پێوەند لەگەڵ پرسە سیاسییە دەرەکییەکان و لەوانە دەربارەی ئێران، ئەفغانستان و پارێزگاری کردن لە هات و چۆی کەشتیوانی لە کەنداو.

پەمپێئۆ وتی؛ هیوادارم ئۆسترالیا دەربارەی پرسە گرنگە سیاسییەکانی وەک …. و وەستانەوە بەرامبەر بە هێرش بێ هۆکارەکانی کۆماری ئیسلامی دژی کەشتیوانی نێونەتەوەیی لە تەنگەی هۆرمز هاوڕێ بێت

دوو بەرپرس ئۆسترالیاییە ئامادەکەی ئەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە ڕایانگەیاندووە کە ئەم پێشنیارە "سرنجی جیددیپێ دەدەن.

ڕیندا ڕینۆڵدز، وەزیری بەرگری ئۆسترالیا وتی کە ئەو وڵاتە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو بارەیەوە بڕیار دەکات

باسی لەوەش کرد کە ئەم وڵاتە ئەم پێشنیارەی ئەمریکا بە جیددی تاوتوێ دەکات، بەڵام هێشتا لەم بارەیەوە بڕیاڕیان نەداوە.

بەدوای هێرش بۆ سەر شەش نەوتهەڵگر و کەشتی بازرگانی لە ئاوەکانی کەنداو لە دەریای عۆمان لە گۆڵان و جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەمریکا لە هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی نێونەتەوەییە بۆ پارێزگاری کردن لە هات و چۆی ئازادانەی کەشتیوانی لە تەنگەی هۆرمز و بابولمەندە و ئەو پێشنیارەی بە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور، ناتۆ کردووە. بریتانیا و فەڕانسە تا ئەم کاتە بەم هاوپەیمانییەتییە وڵامی ئەرێنییان داوەتەوە، ئاڵمان سەرقاڵی تاوتوێ کردنین و ژاپۆن وڵامی ڕەتی داوەتەوە



PM:01:27:04/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌