دیواندەرە/ مەرگی مامی ٣ گیانبەختکردووی کۆمەڵە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، کاک "مەحموودی حەیدەری" ناسراو بە "مەحمووی حەمەی خوامراد" خەڵکی ئاوایی "کانی‌کەوە"ی ناوچەی قاڵقاڵیی دیواندەرە لە تەمەن ٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوتووە.

کاک مەحموود مامی سێ هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، هاوڕێیان: فایەق حەیدەری، ساڵح حەیدەری و عەلی(فواد)حەیدەری و ئامۆزای سێ گیانبەختکردووی‌تری کۆمەڵە هاوڕێیان: محەمەد مرادی، یەدوڵڵای بوزورگ‌پەنا و مەنسوور مرادی بوو.

کاک مەحموود پیاوێکی خۆشەویست و جێ ڕێزی خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەی قاڵقالیی دیواندرە و بەتایبەت دانیشتووانی ئاوایی "کانی‌کەوو" بوو.

بەناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێز و ڕوو سووری حەیدەری و خزم و کەس و کار و دۆستانی کاک مەحموود بە تایبەت و دانیشتووانی ئاوایی کانی‌کەوە و خەڵکی ناوچەی قاڵقاڵی بە گشتی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ستافی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی
٤/٨/٢٠١٩


PM:11:09:04/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌