ئێران/ کاڵا خۆراکییەکان بەردەوام گرانتر دەبن

بە پێی دوایین ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێران لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی نرخی هەندێک کاڵای خۆراکی لە پووشپەڕی ئەمساڵدا دەریدەخات کە کیلۆیەکی برنجی دەرەجە یەک لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە چاو پووشپەڕی ساڵی پار، ٦٧.١ لە سەد بەرز بۆتەوە و بەرامبەر بە جۆزەردانیش ٢.٦ لە سەد بەرز بۆتەوە.

هەروەها کیلۆیەک مریشکی ماشێنی لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو، ٦٤.٤ لە سەد گرانتر بۆتەوە و لە چاو مانگی جۆزەردانیش ٨.١ لە سەد بەرزتر بۆتەوە. 

کیلۆیەک پەتاتە، نیسک، پرتەقاڵی بەرهەمی ناوخۆیی، ڕۆن و ماستی پاستۆریزە بەڕیز بە بەراورد لەگەڵ پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، ٣٨٠.٤ لەسەد، ٢٢.١ لە سەد، ٤٤.٧ لە سەد و ٧٠.٥ لەسەد بەرز بۆتەوە و لە چاوی جۆزەردانی ساڵی پار بە ڕیز ١٧.٦ لە سەد، ١٥.٢، ٢.٠ لە سەد و ١٠.٩ لە سەد گرانتر بووە. 

نرخی هەر کیلۆ دۆشاوی تەماتە (روب) لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە چاو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو ٢٤٠.٩ لە سەد بەرز بۆتەوە و لە چاوی مانجی جۆزەردان ٢.٦ لە سەد گرنتر بووە. لە لایەکی دیکەوە دۆشاوی تەماتە لە بازار نزیکەی ٤٠ لە سەد گرانتر لەو نرخەیە کە لە ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتەوە باس دەکرێت. 



PM:02:21:06/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌