نیوەی وێستگەی ڕێگەی ئاسن و فڕۆکەخانە و بووسەکان خزمەتگوزاری نادەن بە خاوەن پێداویستییەکان

جێگری وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گەشەی کاروباری شاری و گوندەکانی ئێران دەڵێت؛ لە زیاتر لە ٥٠ وێستگەی ڕێگەی ئاسن و فڕۆکەخانە و هاتوچۆی بووسەکان، خزمەتگوازاری تایبەت بە خاوەن پێداویستییەکان بوونی نییە.

مێهدی جەماڵی نژاد دەڵێت؛ ٥٥٨ یەکەی زانستگای ئازاد لە ئێران بوونیان هەیە کە تەنیا ٦٤٪ شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەم زانستگایانە و ١٨٪ سیستمی توالێت و دەستشۆری، ٣٩٪ ئاسانسوار و ٤٤٪ ڕێگەی چوونە ژوورەوەی لێژایی گونجاو بۆ هات و چۆی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان تێدایە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ١٠٤ وێستگەی ڕێگەی ئاسن و ٥٤ فڕۆکە خانەی ئێران، زیاتر لە ٥٠٪یان خزمەتگوزارییان بۆ کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییەکان نییە.

پەراوێز خستنی کۆمەڵگای کەم ئەندامانی هەر کۆمەڵگایەک ئەرکی ١٠٠٪ دەسەڵات و حکومەتەکانە و کۆماری ئیسلامی بە ئاکار و بیری نازیستی بەرامبەر بەو بەشە بەرفراوانەی کە ڕۆژانە بە هۆی ڕوودانی کارەسات ڕێژەی کەم ئەندامان لە ئێران ڕوو لە زیاد بوونە کە ئەمن کردنی ڕێگەوبان و سیستمی هات و چۆ  و شوێنی کار ئەرکی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتە و دەوڵەت و حکوومەت لێی بەرپرسن.

یەکێک لە پێوەرە سەرەکییەکانی هەر کۆمەڵگایەک بە پێوانەی پێشکەوتوویی و ڕیز لە مرۆڤ و سۆزی یەکگرتووانەی کۆمەڵگا، خزمەگوزاری بە کەم ئەندامانە کە کۆماری ئیسلامی لە پلەکانی کۆتایی دایە.  


AM:10:54:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌